رادیۆی دەنگ
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان نیگەرانی خۆی نیشان دەدات لە دواکەوتنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی زانکۆکە، کە دیارترینیان دروستکردنی بینای کۆلێجەکانیانە و بەوهۆیەشەوە بەناچاری لە بینای فەرمانگەی دیکەدا کارەکانیان رادەپەڕێنن.
د. چیا محەمەد، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند، تا ئێستا رەزامەندی بۆ تەندەرینی ئەو پێنج کۆلێژ و پەیمانگایەی کە بڕیاربو بینایان بۆ دروست بکرێت نەگەڕاوەتەوە، پرۆسەکەش بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دواکەوتوە.
سەرۆکی زانکۆ هۆکاری ئەم کێشەیەی گەڕاندەوە بۆ بەردەوامیی قەیرانی دارایی کە بوەتە هۆی ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندییە کۆنەکان نوێنەکاتەوە.
ئەم پێنج بینایە وەک پێویستییەکی هەنوکەیی بۆ زانکۆکە دەبینران تاوەکو بتوانن لە ساڵانی داهاتودا خوێندکاری زیاتر وەربگرن و ژینگەیەکی زانستی گونجاو دابین بکەن.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان کە دووم زانکۆی ناوچەکەیە، یەکێک لە کێشە گەورەکانی بەردەمی بریتییە لە نەبون و کەمی بینای خوێندن، بەشێوەیەک کۆلێجەکانی بەناچاریی لە بینای فەرمانگەکانی دیکەدا دەخوێنن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان