رادیۆی دەنگ
بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار لەسەر بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان و رێکخستنی کاروباری خوێندن، داواکاری بۆ دروستکردنی پەروەردەیەکی سەربەخۆ بۆ قەزای رزگاریی بەرزکراوەتەوە، بەڵام دۆخی دارایی بوەتە بەربەست.
محەمەد ئەحمەد، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوە کرد: لە ساڵانی دواییدا چەندین قەزا لە هەرێم دروست بون کە رزگاریی یەکێکیانە و پێویستیان بە هەیەکەلییەتی پەروەردەیی تایبەت بە خۆیان هەیە.
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد کە هەمو رێکارەکان لە وەزارەت تەواو بون، بەڵام بەهۆی وەستانی پڕۆسەی کردنەوەی یەکەی ژمێریاریی بۆ ئەم یەکە نوێیانە، کارەکە راگیراوە. چونکە بەوتەی خۆی، بەبێ بونی بودجە و یەکەی ژمێریاریی، هیچ بەڕێوبەرایەتییەک ناتوانێت کارەکانی بەڕێوە ببات.
جەختی لەوەشکردەوە کە قەزای رزگاری لە ریزی ئەو قەزایانەدایە (وەک بازیان و حاجی ئاوا) کە بڕیارە بە یەک پاکێج پەروەردەی سەربەخۆیان بۆ بکرێتەوە.
ئەم هەنگاوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەبێتە هۆی خێراکردنی مامەڵەی مامۆستایان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان لە سنوری قەزای رزگاریدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-