بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژە بەوەدەکات پرۆسەیەکی وردبینی چڕوپڕی بۆ فۆرمی وەرگرتنی زەوی فەرمانبەران دەستپێکردوە، بە مەبەستی دڵنیابونەوە لەوەی تەنها ئەو کەسانە سودمەند بن کە پێشتر حکومەت هاوکاری نەکردون.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ ئاشکرای کرد، هەمو ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتە جیاوازەکان، خانەنشینان، یان هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کە پێشتر لە پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکە زەوییان وەرگرتوە، ناویان لە لیستەکان دەردەهێنرێت.
بەڕێوبەری گشتی هۆشداریی دایە ئەو کەسانەی بەڵێننامەیان پڕکردوەتەوە و وتی: "هەر کەسێک بەڵێننامەی واژۆ کردبێت کە سودمەند نەبوە، بەڵام دواتر لە وردبینییەکاندا پێچەوانەکەی بسەلمێنرێت، نەک تەنها لە وەرگرتنی زەوی بێبەش دەکرێت، بەڵکو روبەروی دادگا و رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە."
ئەم رێکارە دوای ئەوە دێت کە دەرکەوتوە لە گەرمیان ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان لە ساڵانی رابردودا زەوییان وەرگرتوە و دواتر بە ناوی منداڵەکانیانەوە تۆماریان کردوە تاوەکو دوبارە بتوانن لە پرۆسە نوێیەکاندا سودمەند ببنەوە.
بەپێی یاسا و رێنماییەکان، هەر خێزانێک تەنها یەکجار مافی هەیە لە زەوی یان یەکەی نیشتەجێبونی حکومی سودمەند بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-