بەهۆی راگیرانی پرۆسەی دامەزراندن، کەرتی پەروەردە لە سنوری گەرمیان روبەروی گرفتی کەمیی میلاکی مامۆستا بوەتەوە، بەتایبەت لە ناوچە دێهاتەکاندا کە ئەمەش بارگرانی بۆ مامۆستایان دروستکردوە.
ئەرسەلان پەرۆش، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند: گرفتی کەمی مامۆستامان لە سنورەکەدا هەیە، بەتایبەت لە گوندەکاندا.
بەپێی رێنماییەکان، ئەو مامۆستایانەی لە گوندەکانن دەبێت دوای ٥ ساڵ خزمەت بگوێزرێنەوە بۆ ناو شار، بەڵام بەوتەی ئەو بەرپرسەی پەروەردە، بەهۆی نەبونی دامەزراندن و میلاکی جێگرەوە، زۆرێک لە مامۆستایان زیاتر لە ٥ ساڵە هەر لە گوندەکاندا ماونەتەوە و نەتوانراوە بگوازرێنەوە."
لێپرسراوی راگەیاندنی پەروەردەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، تا کاتی کردنەوەی دەرگای دامەزراندن، ئەوان ناچارن وەک ساڵانی رابرد و بەو ئیمکانیەت و میلاکەی لەبەردەستیاندایە، کارەکان رێکبخەن و پرۆسەی خوێندن بەڕێوەببەن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-