سەرۆکایەتی شارەوانی رزگاریی هەنگاوی کۆتایی بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی بازاڕی قەزاکە دەنێت، ئەوەش دوای ساڵێک لە چاوەڕوانی و کێشە کارگێڕییەکان.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی رزگاریی، سەبارەت بە وردەکارییەکانی پڕۆژەکە بۆ رادیۆی دەنگ رایگەیاند، وەبەرهێنەرێک دیزاینی تەواوی پڕۆژەکەی پێشکەش کردون و دوای ئەوەی هیچ لارییەکیان نەبوە، لە ئێستادا نرخاندنی پێویستیان بۆ کردوە تاوەکو وەبەرهێنەرەکە دەست بە کارە مەیدانییەکانی بکات.
قەزای رزگاریی کە یەکێکە لە ناوچە پڕ دانیشتوانەکانی گەرمیان، لە ئێستادا خاوەنی بازاڕێکی زۆر بچوکە کە تەنها سێ کۆڵان و نزیکەی ١٠٠ دوکان لەخۆ دەگرێت.
ئەم کەمییەی شوێنی بازرگانی وایکردوە کە هاوڵاتیانی قەزاکە بۆ کڕینی سادەترین پێداویستییەکانیان ناچار بن رو لە قەزای کەلار یان ناوچەکانی دیکە بکەن، کە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری دارایی و کاتیی بۆ دروستکردون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-