روپێویكردنى زه‌وى ئه‌و جوتیارانه‌ى كه به‌ر زه‌وى فه‌رمانبه‌رانى كه‌لار كه‌وتوه به‌رده‌وامى هه‌یه، لقی گەرمیانی یه‌كێتى جوتیارانیش ده‌ڵێت: 3 هه‌زار دۆنم زه‌وى روپێویی بۆ كراوه.
جه‌لال ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى جوتیارانى كوردستان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: روپێوییكردنى زه‌وى جوتیاران به‌رده‌وامى هه‌یه و تاوه‌كو ئێستا 3 هه‌زار دۆنم زەویی روپێویی بۆ كراوه.
ده‌شڵێت: ئه‌و زه‌ویانه كراون به 4 زۆنه‌وه هه‌ر كه زۆنى یه‌كه‌م ته‌واو بو راسته‌وخۆ ده‌ست به قه‌ره‌بوى جوتیاره‌كان ده‌كرێته‌وه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "پرۆسه‌كه زۆر به خێرایی كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر جوتیارانهكان بڕۆن به ده‌م لیژنه‌كه‌وه ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ى مانگێكى تردا هه‌مو روپێویهكه ته‌واو بكرێت كه زیاتره له 7 هه‌زار دۆنم زەوی".
بڕیارە ئەو زەویانە دوای روپێویی و تەواوبونی رێکارەکان، بەسەر فەرمانبەرانی سنوری قەزای کەلاردا دابەش بکرێن. بەشێک لە زەوییەکانیش وەکو قەرەبوی جوتیاران و بەشێکی دیکەی بۆ شارەوانی گلدەدرێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-