ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بۆ رادیۆى ده‌نگ وتی: زه‌وى دابه‌شكردن له قه‌زاكه هه‌مو رێكاره‌كانى ته‌واو ببو گه‌شتینه قۆناغى كۆتایى په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌كان كه خۆى له 2 نه‌خشه ده‌بینێته‌وه كه یه‌كێكیان 1044 پاره‌چه زه‌وییه ئه‌وى دیكه‌شیان 2574 پارچه زه‌وییه.
ده‌شڵێت: نه‌خشه‌ى دوه‌ممان كێشه‌ى تێكه‌وتبو له وردبینى بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و لیژنه‌ى كه بۆى كراوه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكى نه‌خشه‌كه و بڕیارى ئه‌نجومه‌نه‌كه یه‌كناگرێته‌وه به‌جۆرێك 270 پارچه زه‌وى زیادى كردبو له ئیفرازى دوه‌مدا.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ناچار نه‌خشه‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه بۆ شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى به نوسراوێك ئاراسته‌ى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان بكرێت به‌مه‌به‌ستى چاكردنه‌وه‌ى و دوبارى ئیعلانكردنى له رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمیدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه: نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان زۆر هاوكارمان بون له رابردو و به‌ئێستاشه‌وه هه‌ركه نه‌خشه‌كه چاره‌سه‌ركرا راسته‌وخۆ كارى دابه‌شكردن دهستپێدەكهین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-