موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له پرۆژه‌ى بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکانی لافاو کە له ئیداره‌ى گه‌رمیان ئامادەکراوە، پێشنیارى ئه‌وه‌مان كردوه كه پۆند له‌سه‌ر چه‌مه وه‌رزییه‌كان دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى لافاو كه‌مبكرێته‌وه.
ده‌شڵێت: پێشنیارمان كردوه له سه‌ر چه‌مى گۆبان و سه‌یدخه‌لیل، دو پۆند دروستبكرێن كه ئاوی ئەو دو چەمە دێته‌وه بۆ نێوان گەڕەکی گۆران "گازینۆ" و بەردەسور لە کەلار.
ئاماژەی بەوەشدا پۆندێكی تریشیان له قه‌زاى رزگارییە و هەر لەسەر رێڕەوی چەمە وەرزییەکانە کە لە زستان و بەهاردا لافاویان پێداتێدەپەڕێت.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: گوژمه‌ى ئەو سێ پۆندە، 2 ملیار و 500 ملیۆن دینارە.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌و پۆندانە کە پێشنیازکراوە دروستبکرێن، بۆ كۆگاكردنى ئاو نیه، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ى گلیدەداتەوە دواى چه‌ند رۆژێك ده‌چێته‌وه ژێرزه‌وى.
ئەمساڵ بارانێکی زۆر لە ناوچەی گەرمیان باری، بەڵام بەهۆی نەبونی هیچ بەنداو و پۆندێکەوە، نەتوانرا ئاوی پێویستی لێ گلبدرێتەوە. ئەمە سەرباری ئەوەی بارانبارینەکان چەندجارێک بون بە لافاو و مەترسییان لەسەر ئەو دو قەزایە دروستکرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-