٢٨ کارمەندی بەشی چاودێری چڕ لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان، سێ مانگە دەوام دەكەن، بەڵام یەك موچەیان وەرگرتوە، تەندروستی گەرمیانیش لەوبارەیەوە رونكردنەوە دەدات.
ماوەی ٣ مانگە، ٢٨ کارمەندی تەندروستی بۆ بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی قەڵا، بە گرێبەست دامەزراون. لەوکاتەوە تائێستا، تەنها لەچەند رۆژی رابردودا موچەی مانگێکیان بۆ خەرج کرا.
لەوبارەیەوە، ئازاد محەمەدفەرەج، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: کارمەندەکان یەك موچەیان وەرگرتوە، هەوڵدەدەین موچەكانی تریشیان بۆ دابینبكەین.
باسی لەوەشكرد: ئەو ٢٨ كارمەندە لەلایەن ئیدارەی گشتی یەكێتی نیشتمانییەوە گرێبەستیان بۆ كراوە و موچەكانیان لەلایەن ئەوانەوە دابین دەكرێت، لە هەوڵی ئەوەداین کە موچەکانی پێشتریان بۆ دابین بکەین و لە داهاتوشدا موچەکانیان لەکاتی خۆیدا خەرج بکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-