ئیدارەی گەرمیان دەڵێت "بەدواداچون دەکەین" بۆ درەنگ هاتن و زو دەرچونی بەڕێوبەرەکان بۆ دەوامی فەرمیان، ئەمەش دوای گازندەی هاوڵاتیان لەبارەی ئەو بابەتەوە.
بەپێی وتەی هەندێک لە هاوڵاتیان کە بۆ رادیۆی دەنگ قسەیان کردوە و دەڵێن، بەڕێوبەری بەشێک لە فەرمانگەکانی گەرمیان رۆژانە درەنگ دێنە دەوام و زو دەردەچن، بەپێی وتەی خۆشیان کێشەی بۆ دروست کردون کە مامەڵەکانیان تەواو نابێت و دوادەکەوێت.
لەبەرامبەردا، چۆمان ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لەوەکردوە: لیژەنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ بەدواداچونی کاروباری فەرمانگەکان، ئەو لیژەنەیەمان ماوەیەکە کارەکانیان سست بون، کارای دەکەینەوە و کارەکانیان جدیتر دەکەینەوە.
دەشڵێت: بەدواداچونی جدیمان دەبێت بۆ ئەو بابەتە هەر فەرمانگەیە پابەندی رێنمایەکان نەبێت بۆ دەوامکردن ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-