رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی رادیۆی دەنگ بڵاویکردەوە بە رێژه‌یه‌كى به‌رچاو ئاستى ئاوى پۆندى گۆبان له قه‌زاى كه‌لار دابه‌زیوه، بەڕێوبەری ئاودێرى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ئه‌و پۆنده بۆ کۆگاکردنی ئاو نییە.
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاودێریی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پۆندى گۆبان پۆندى کۆگاکردنی "خه‌زنكردنى" ئاو نییە، به‌ڵكو بۆ پاراوكردنى ئاوى ژێرزه‌وییه، به جۆرێك ساڵانه چه‌ندجارێك ئاو كۆده‌كاته‌وه و دواتر ده‌ڕواته‌وه بۆ ژێرزه‌وى.
وتیشى: ئه‌م پۆنده بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسى لافاوه له‌سه‌ر شاره‌كان، هاوكات ئه‌و ئاوه‌ى كۆى ده‌كاته‌وه بۆ زیادکردنی کۆگای ئاوی ژێرزەوی بەکاردێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: پلانى ئه‌وه‌مان هه‌یه 2 پرۆژه‌ى دیكه‌ى له‌وشێوه‌یه و له‌سه‌ر چه‌مه وه‌رزییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان