رادیۆی دەنگ
بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان رایدەگەیەنێت هەمو ئامادەكارییەکیان بۆ خۆپارێزیی لە بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون كردوە، لەنێویاندا دەرزیی لێدان لە ئاژەڵەکان
د. ئاریان ئیبراهیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڤێتێرنەریی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: بە بەردەوامی چاودێریمان بەسەر كوشتارگەكانەوە هەیە و لە ئێستاشدا بەهۆی نزیكبونەوەی جەژنی قوربان و بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربون، چاودێرییەكانمان چڕ كردوەتەوە.
وتیشی: كوشتارگەكانی قەزاكانی كەلار و رزگاریی و كفری دەرمانی پاكژكەرەوەیان پێدراوە بۆ پاككردنەوەی هۆڵەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد بۆ بەشێك لە ئاژەڵەكانیش كە لە دەرەوە هاتبون، دەرزی ژێر پێست و شۆردنەوەیان بۆ کراوە، بەمپێیەش هیچ مەترسییەك نییە و هەمو رێكارێکی خۆپارێزیی گیراوەتەبەر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان