رادیۆی دەنگ
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار رونکردنەوە لەبارەی بارودۆخی ناو بازاڕی شارەکە دەدات و رایدەگەیەنێت بونی رێژەیەکی زۆری دەستگێڕ و عەرەبانە، ئاستەنگی جددی بۆ کار و خزمەتگوزارییەکان دروستکردوە، بۆ رێکخستنەوەیشی لیژنەیەک پێکهێنراوە.
سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگ، ئاماژەی بەوەکرد: کەڵەکەبونی عەرەبانە و مێزی دەستگێڕەکان لەناو بازاڕدا، تەنها کێشە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروست ناکات، بەڵکو بوەتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ گەیشتن بە شوێنی روداوەکان لە کاتی پێویستدا.
وتیشی: ئۆتۆمبێلەکانی پاککردنەوەش ناتوانن وەکپێویست ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و هەمو شوێنەکان خاوێن بکەنەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە خاوەن عەرەبانەکان دوای تەواوبونی کارەکانیان، عەرەبانەکانیان لەناو بازاڕدا بەجێدەهێڵن.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی شارەوانی ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا لەلایەن قایمقامیەتی کەلارەوە لیژنەیەکی تایبەت بۆ رێکخستنەوەی ناوبازاڕ پێکهێنراوە.
رونیکردەوە. ئەرکی لیژنەکە بریتی دەبێت لە رێکخستنەوەی شوێنی دەستگێڕەکان و پابەندکردنی خاوەنکارەکان بەوەی کە مێز و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان بەرنەوە و رێگاکان چۆڵ بکەن.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-