رادیۆی دەنگ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادگایكردنى عه‌جاج تکریتی تۆمەتباری کوشتن و ئەشکەنجەدانی قوربانیانی ئەنفال، لە شاری بەغدا دەستیپێکردەوە، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆکیکردن له ئه‌نفالیش ده‌ڵێت: سكاڵاكاره‌كان ئاماده‌ن.
ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى داكۆكیكردن له ئه‌نفال كه ئاماده‌ى دانیشتنى دادگاییکردنى عه‌جاجه له به‌غداد، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له دادگاین و دانیشتنه‌كه ده‌ستیپێكردوه و پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئاماده‌بوانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه دانیشتنه‌كه دوابكه‌وێت، چونكه دادگا شڵه‌ژانێكى پێوه دیاره.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سكاڵاكاره‌كان لێره‌ن و پارێزه‌ره‌كانیش هه‌مویان ئاماده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڵگه‌ى ته‌واو كۆكراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به سزاى یاسایی خۆى بگه‌یه‌نرێت.
ئەمڕۆ دوەم دانیشتنی دادگایی‌کردنی عەجاجە، دوای ئەوەی هەفتەی پێش‌و دانیشتنی یەکەم بەڕێوەچو.
عەجاج تکریتی، ئەفسەر و لێپرسراوی گرتوخانەی نوگرە سەلمان بو لە سەردەمی ئەنفال دا کە قوربانیانی ئەنفال بۆ ئەو گرتوخانەیە دەگوازرانەوە. لەوێ هەستاوە بە کوشتن و ئەشکەنجەدان و برسییکردنی قوربانیانی ئەنفال.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-