رادیۆی دەنگ
پەروەردەی گەرمیان ئاشکرای دەکات لە سنورەکەدا ٧٥ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، لەو ژمارەیەش هەندێکیان نۆژەنکردنەوەیان دەستیپێکردوە.
ئەرسەلان پەرۆش، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ٧٥ قوتابخانە لە سنوری هەرسێ قەزای کەلار، کفری و رزگاریی و ناحییەکانیان، پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە، لەئێستادا کارکردن لە ٨ قوتابخانەیان دەستیپێکردوە.
سەبارەت بە قوتابخانەکانی دیکەش، رایگەیاند: بەهۆی بەردەوامیی دەوامی فەرمی و تاقیکردنەوەکانەوە، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەیان بۆ دوای پشوی هاوین دواخراوە.
ئەوەشی رونکردەوە بودجەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانەوە دابین دەکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
-
وتارکەموکوڕییە ئاسایشییەکانی قەزای رزگاریی؛ هەڵکشانی تاوان و مەترسییەکانی تاکە بنکەیەکی پۆلیس
-
زۆرترین بینراوەکان