رادیۆی دەنگ
هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای دەکات كامێراكانی تۆمارکردنی تیژڕەویی "خاڵ بۆ خاڵ" لە رێگەی کەلار- کفری، بەشێوەیەکی ئەزمونی کەوتوەتەکار، لەبارەی وادەی کەوتنەکاری تەواوەتیشی رونکردنەوە دەدات.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: كارەكانی پرۆژەی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ "پۆینت تو پۆینت" لە رێگای کەلار- کفری، لەڕوی دانانەوە هەموی تەواوبوە و بەشێوەیەکی ئەزمونییش خراوەتەکار.
وتیشی: ئەو خستنەکارە بەمەبەستی چێککردنەوەیەتی لەلایەن کۆمپانیاوە و بۆ دڵنیابونەوەیە لەوەی بەبێ کێشە کاردەکات و سەرپێچیی تۆماردەکات.
وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا كۆمپانیای جێبەجێکار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە سەرقاڵی ئەوەیە ئەو سەرپێچیانەی تۆماردەكرێت بیخاتەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان و راپۆرتی خۆیان رادەستی وەزارەت بكەن.
وتیشی: پاش پێشکەشکردنی راپۆرتەکە و وەرگرتنی رەزامەندیی لەلایەن وەزارەتەوە، كاركردنی كامێراكان بە فەرمی رادەگەیەنرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-