رادیۆی دەنگ
144 شوقه‌ى كه‌مده‌رامه‌تان لەگەرمیان بەڕێژەی 95% کارەکانی تهواوکراوە، بەڵام پارە خەرجناکرێت بۆ تەواوکردنی ئەو بەشە کەمەی کە ماوە، بەڕێوبەرایەتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ده‌ڵێت: ته‌نها خزمه‌تگوزارییه‌كانى ماوه و بودجه نیه.
پشتیوان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: ئه‌و 144 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبونه، %95ـی كاره‌كانى ته‌واو بوه، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها پرۆژه خزمهتگوزارییهكهیهتى.
ده‌شڵێت: نه‌بونى بودجه وایكردوه نه‌توانین كاره‌كانمان بكه‌ین، كه نزیكه‌ى 2 ملیار دینارى پێویسته، ئه‌گه‌رچى ئیدارەى گه‌رمیان بە گوژمە هەرجارەو 15 بۆ 20 ملیۆن دینار تەرخاندەکات، کە ئەمەش بەس نییە.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چاوه‌ڕوانین له بودجه‌ى 2026ـدا کە خەرجکرا، پاره‌مان بۆ ته‌رخان بكرێت و ده‌ستبه‌كاربین لەو پرۆژەیەدا.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-