بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان جەخت لە ئامادەیی خۆیان بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکاتەوە و دەڵێت: دەتوانین نزیكەی ٦٠ هەزار تۆن گەنم وەربگرین.
كاروان رەئوف، بەڕێوبەری سایلۆی گەرمیان "کەلار"، بە رادیۆی دەنگی وت: لە ئێستادا هەمو ئامادەكارییەكمان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تەواوكردوە و سایلۆكە ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نزیكەی ٦٠ هەزار تۆن گەنم.
وتیشی: داوامانكردوە كە كاتی وەرگرتنی نزیكبكرێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئەم مانگە و نەخرێتە مانگی داهاتو (مانگی ٦)، بەڵام چاواڕوانین لەوبارەوە وەڵاممان بدرێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ئامادەکارییانە، تائێستا ئەو بڕە گەنمەی بڕیارە لە جوتیارانی گەرمیان وەربگیرێت، بەتەواویی دیاریینەکراوە. هەرچی حکومەتی ناوەندییە بڕیاریداوە وەک بنەما تەنها بڕی ٢٩١ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە ئەمەش ژمارەیەکی کەمترە لەچاو پارساڵ، لەکاتێکدا کە چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەوەی ساڵەکە "تەڕەساڵ" بوە، بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ زۆرتر بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-