رادیۆی دەنگ
له كۆى زیاتر له 3 هه‌زار فەرمانبەر له سنورى قه‌زاى كفرى بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى زیاتر له 394 ناویان كێشه‌یان هه‌یه، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: نوسراومان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌یان.
عه‌لى خورشید، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاى كفرى بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له كۆى 3446 ناو 2652 ناو وردبینییان بۆ كراوه، له‌و رێژه‌یه‌ش زیاتر له 394 ناویان كێشه‌یان هه‌یه.
وتیشى: به‌جۆرێك زیاتر له 250 ناومان هه‌یه فۆرمیان نییه، 124 ناویشمان هه‌یه كێشه‌ى خاڵبه‌ندییان هه‌یه، 20 كه‌سیشمان هه‌یه ناوى نییه و فۆرمى هه‌یه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نوسراومان ئاراسته‌ى سه‌روى خۆمان كردوه بۆ ئه‌وى بزانین چاره‌سه‌ر چیه، وه‌زاره‌ت یان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سودمه‌ندبن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان