رادیۆی دەنگ
نرخی سەوزە و میوە و پێداویستییە خۆراكییەکان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە، بەڕێوبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیانیش گرێیدەداتەوە بە دو هۆکارەوە.
لە گەرمیان نرخی كیلۆیەك تەماتە گەیشتوەتە ٢ هەزار دینار، بەهەمانشێوە نرخی میوەش گران بوە، بۆنمونە نرخی كیلۆیەك مۆز گەیشتوەتە سەروی ٢ هەزار دینار.
لەمبارەیەوە، حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: "هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی سەوزە و میوە بەمجۆرەیە: ئەو بەرهەم و پێداویستییە خۆراكیانەی كە پێشوتر لە ئێرانەوە دەهات ئێستا بە شێوەیەكی كەمتر دێت".
باسی لەوەشکرد: هاوکات بازرگانان بەهۆی دۆخی ئيرانەوە بارەکانیان لە شوێنی دیكەوە دەهێنن و لە گواستنەوەكەدا بەهۆی زیادبونی نرخی تێچو و سوتەمەنییەوە، پارەیەكی زیاتر وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی شتومەكەكان زیاد دەكات.
وتیشی: لە كاتی پێگەشتنی بەرهەمی ناوخۆییدا بەرهەم زیاد دەكات و نرخەکانیش دادەبەزن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-