رادیۆی دەنگ
تائێستا ئەو ٢٠٠ هێڵە نوێیەی بڕیاربو بەسەر شۆفێرەكانی كەلاردا دابەشبكرێت بۆ گەڕەک و سیتییە نوێیەکان، دابەشنەكراوە؛ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هۆکاری جیاواز باس دەکەن.
پێش ماوەیەک بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد رێکارەکانی دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی نوێی ناوخۆیی کەلار قۆناغی پێویستی بڕیوە و ئۆتۆمبیلەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ کراون بۆ ئەنجامدانی پشکنینی توندوتۆڵی و بەڕاد بۆیان.
بەڵام لە لێدوانێکی نوێدا بۆ رادیۆی دەنگ، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، رەتیدەکاتەوە كە هیچ ئۆتۆمبێلێك هاتبێتە لایان.
سامان عەلی، وتیشی: هیچ ئۆتۆمبیلێک بۆ ئەو مەبەستە نەهاتوەتە لامان و بەپێی ئاگاداربونمان ناوی ئۆتۆمبێلەكان لە سەندیكایە و دواتر دێتە لای ئێمە.
لایخۆشییەوە سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکاران باس لەوەدەکات ناوەکان لەلای ئەوان نەماون.
عەدنان شێخ محەمەد، بە رادیۆی دەنگی وت: زۆر دەمێكە ناوەكانمان ناردوە بۆ بەڕێوبەرایەتی گواستنەوە و بە نوسراوێکی فەرمییش داوامان لە قایمقامیەتی کەلار كردوە كە لیژنەیەك پێكبهێنن بە مەبەستی تەواوكردنی كارەكانی ئەم ٢٠٠ هێڵە، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
جەختیشیکردەوە: پێویستە لیژنەیەك پێکبهێنرێت و كارەكانی تەواوبكرێت، چونكە هۆكاری دواكەوتنی پرۆسەکە پێكنەهێنانی لیژنەیەكە تائێستا.
ئەو ٢٠٠ هێڵەی کە بڕیارە دابەشبکرێت، بۆ ئەو گەڕەک و سیتییە تازانەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا دروستکراون و خەڵکی تێیاندا نیشتەجێ بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
-
هەواڵجگە لە گەرمیان حکومەت هاوکاریی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم دەکات
-
-
هەواڵلە زانکۆی گەرمیان رۆژانی پشوش کرا بە دەوام بۆ خوێندکاران
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-