رادیۆی دەنگ
بەپێی نوسراوێک کە واژوی سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی لەسەرە، تاوەکو بەرواری ۱ـی ٥ رۆژانی پشو کرا بە دەوامی فەرمی بۆ خوێندکارانی زانکۆکە.
بەپێی نوسراوێک کە واژوی د. ئاراز زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی لەسەرە، بە پشتبەستن بە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیار دراوە بە دەوامکردنی کۆلێج و بەشە جیا جیاکانی زانکۆی گەرمیان لە رۆژانی پشوی فەرمی تاوەکو بەرواری ۱ـی ٥ـی ۲۰۲٦.
لە نوسراوەکەشدا ئەوە هاتوە کە کۆلێج و بەشە زانستییەکان سەرپشکن لەوەی خوێندکاران بهێننەوە بۆ دەوام لە رۆژانی پشودا بەپێی ویسی خۆیان.
هاوکات رادیۆی دەنگ قسەی لەگەڵ ژمارەی خوێندکاری زانکۆکەدا کردوە و جەختیان لەوە کردەوە، بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دوەم ئیجبارکراون تاوەکو کۆتایی مانگی چوار تەواوی بکەن کە بەشێک لە تاقیکردنەوەکان دەکەونە رۆژانی پشوەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان لەکاتێکدا دەرچوە کە لەماوەکانی پێشودا چەند جارێک کرایە پشو و بڕیاری خوێندنی ئۆنلاین دراو دواتر هەڵوەشایەوە و بڕیاری گەڕانەوە بۆ دەوام درا، بەوهۆیەوە خوێندکاران لە بابەتەکانیان دواکەوتن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر دابەشکردنی ٢٠٠ هێڵی پاس لە کەلار قسەی جیاواز دەکەن
-
-
هەواڵنۆژەنکردنەوەی بازاڕى قهیسهرى كفرى ۲۱ ملیاری پێویستە
-
-
هەواڵبەهۆی ئەنجامنەدانی مامەڵەی هەژماری من موچەی چەند مامۆستایەکی گەرمیان رادەگیرێت
-
-
هەواڵجگە لە گەرمیان حکومەت هاوکاریی کارمەندە خۆبەخشەکانی سەنتەرەکانی ئۆتیزم دەکات
-
-
هەواڵهاوچۆی هاوڵاتیان لە دەروازەکان بو بە پارە
-