رادیۆی دەنگ
بههؤى به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى روبارى سیروان زیان به پرۆژه گه‌شتیارییه‌كانى سه‌ر روباره‌كه كه‌وتوه، بەڕێوبەری گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: زیانه‌كان خۆى له 500 ملیۆن دیناردا ده‌بینێته‌وه.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌ڕێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پرۆژه گه‌شتیارییه‌كانى ژاڵه‌ناو و پرۆژه‌ى گه‌شتیارى قه‌ره‌چه‌م و باوه‌نور، بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی روباری سیروانەوە زیانیان به‌ركه‌وتوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى باوه‌نور کە %70ـى كه‌پره‌كانى ژێرئاو كه‌وتون.
وتیشى: 2 لیژنه‌مان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌مڵاندنى زیانه‌كان بكه‌ن، دانه‌یه‌كیان تایبه‌ت به خۆمانه كه ئه‌ندازیاریی و هونه‌ریی بون، ئه‌وى دیكه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و ئیداره‌ى گه‌رمیان بوه بۆ خه‌مڵاندنى زیانه مادییه‌كان.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: زیانه مادیهكانمان خه‌مڵاندوه كه خۆى له 500 ملیۆن دیناردا ده‌بینێته‌وه و داوامانكردوه خاوه‌ن پرۆژه‌كان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: داواشمانكردوه له وه‌زاره‌تى دارایی و شاره‌وانى كه لێخۆشبونى ساڵێكى باج و رسومات بۆ ئه‌و خاوه‌ن پرۆژانه ده‌ربكرێت، به‌هۆى ئه‌و زیانانه‌ى كه به‌ریان كه‌وتوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-