رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی كاره‌كانى پرۆژه‌ى روناكى له گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد، وتەبێژی كاره‌باى گه‌رمیان ده‌ڵێت: ناوچەکە كراوه به 5 زۆنه‌وه و تیمه‌كان ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردوه.
ئالان ئه‌ركان، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: كارەكانى پرۆژه‌ى روناكى له گه‌رمیان ده‌ستیپێكردوه و سنوره‌كه كراوه به 5 زۆنه‌وه.
رونیکردەوە: كه‌لار كراوه به 2 زۆنه‌وه و ئێستادا كاره‌كان تیایدا دهستیپێكردوە و له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه سه‌رقاڵى چاكکردنهوهى گۆڕه‌ره‌كان و هه‌ر شتێكی دیکەن کە پێویست بكات.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له 2 مانگی داهاتودا هه‌مو كاره‌كان لە هەمو زۆنەکان ته‌واو ببێت.
وتەبێژی کارەبای گەرمیان ئاماژەی بەوەدا دواى ته‌واوبونى چاكسازییەکان و ئامادەبونی ناوچەکە، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باوه به فه‌رمى راده‌گه‌یه‌نرێت كه پرۆژه‌كه له گه‌رمیان چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-