رادیۆی دەنگ
هێشتا لە بەشێكی زۆری قوتابخانە حكومییەكانی گەرمیان خوێندنی ئۆنلاین دەستیپێنەكردوە و قوتابیان مەترسییان لە فەوتانی وەرزی دوەمی خوێندنیان هەیە، پەروەردەی سنورەكەش جەخت لە بونی گرفت لە بەرنامەكەدا دەكاتەوە.
ئەرسەلان پەرۆش، بەڕێوبەری راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: پڕۆسەی خوێندنی ئۆنلاین لە بەشێكی زۆری قوتابخانە حكومییەكان دەستیپێنەكردوە، ئەمەش بەهۆی بونی گرفت لە بەرنامەكەدا كە ئەگەری هەیە هۆكارەكەی ئەو لۆدە زۆرەبێت كە لەسەریەتی.
وتیشی: لەهەندێك لە قوتابخانەكاندا بەشێوەی تایبەت و دانانی گروپ مامۆستایان ڤیدیۆی وانەكان ئامادە دەكەن و دەینێرن بۆ قوتابیان و خوێندكاران، بەڵام ئەمە تەنها لە بەشێكی كەمی قوتابخانەكاندا هەیە.
باسی لەوەشكرد: هێشتا رێگەچارەی دیكە نیە بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، چاوەڕێی وەزارەتین بزانین چ بڕیارێك دەدات لە بارەی خوێندنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵدەویسترێت بە پارەی پرۆژەکان نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکە تەواوبکرێت
-
-
هەواڵتەرمی گەنجێک لە ماڵەکەی خۆیدا لەکەلار دۆزرایەوە
-
-
هەواڵلێپرسراوی بەشی باخچەکانی شارەوانی کەلار لە پۆستەکەی لادەبرێت
-
-
هەواڵفەرمانبەرانی گردەگۆزینە لەمافێکی خۆیان بێبەش دەکرێن؛ نە لەلای خۆتان زەوییان پێدەدرێت نە لەکەلا
-
-
هەواڵداوای ئازاکردنی عەمید رێبوار عەباس دەکرێت
-