رادیۆی دەنگ
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى شەڕی ئێران، قەیرانی غازى ماڵان له گه‌رمیان سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیان ده‌ڵێن: به 15 رۆژ بریكاره‌كان سه‌ردانمان ناكه‌ن.
به‌پێى وته‌ى به‌شێك له هاوڵاتیان له سنورى گه‌رمیان كه قسه‌یان بۆ رادیۆى ده‌نگ كردوه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه کێشە‌ى غازى ماڵان تا دێت قوڵتر ده‌بێته‌وه، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن: وه‌كیله‌كانى غاز وەکپێویست سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه‌كان ناكه‌ن.
جه‌خت له‌وه‌شده‌كه‌نه‌وه: هه‌ندێك له بریكاره‌كان له شوێنێكى دیاریكراو ده‌وه‌ستن و به هه‌ندێك له مه‌عمیله‌كانى خۆیان ده‌ڵێن وه‌رن غاز ببه‌ن و به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیانیش بێبه‌ش ده‌بن.
ئاماژە بەوەشدەکەن بەوهۆیەی غازیان بەرناکەوێت، هاوڵاتیان ناچارن لە بازاڕدا بیکڕن کە هه‌ندێكجار نرخەکەی بۆ بوتڵێک ده‌گاته 20 هه‌زار دینار.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى كه هه‌ن، رادیۆى ده‌نگ چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى به یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى بێوه‌ڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-