رادیۆی دەنگ
تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به دابه‌شكردنى پاره‌ى مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکانی تاقیكردنه‌وه‌ی وەزاریی نه‌كراوه، په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
ئه‌رسه‌لان په‌رۆش، به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پاره‌ى مامۆستایانی چاودێری هه‌ردو خولی هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌ى وەزاریی بۆ قۆناغى 12ـی ئاماده‌یى و 9ـی بنه‌ڕه‌تیی له ئه‌مرۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت له هه‌ر سێ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی په‌روه‌رده‌ی گەرمیان.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه: پاره‌ى پێویست به‌رده‌سته و هیچ گرفتێك نیه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌مه له كاتێكدایه له هیچ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كى گشتى په‌روه‌رده ئه‌و پاره‌یه خه‌رج نه‌كراوه ته‌نها گه‌رمیان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵى بهڕێوبهرایەتی گشتیمان بوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-