رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو لە دەستپێکی ئەم مانگە کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی کەلار-کفری بکەوێتە کار، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکەوتوەتەکار، هاتوچۆی گەرمیانیش دەڵێت: هەندێک رێکاری ماوە تەواو ببێت.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کامێراکان جێگیرکراوە و گرفتێکی نییە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارانبارینەوە هەندێک رێکاری ماوە کۆمپانیا جێبەجێی بکات، بۆ ئەو مەبەستە داوایان کردبو ماوەکەیان بۆ درێژ بکرێتەوە.
دەشڵێت: وەزارەت رەزامەندی داوە بۆ ماوەی ٣ مانگی تر ماوەکەیان بۆ درێژبکرێتەوە تاوەکو هەمو کارەکانیان جێبەجێ دەکەن.
جەختی لەوەشکردەوە: ئەوەی ماوەتەوە دانانی هێماکانی تیژڕەوییە بەپێی ناوچەکان، لەو ماوەیەی بۆیان درێژکراوەتەوە دەبێت کۆمپانیا هەموی جێبەجێ بکات.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: لەهەر کاتێکدا کە کەوتەکار، هاوڵاتیان بە فەرمی ئاگادار دەکرێنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-