رادیۆی دەنگ
وەستانی مناڵان لەسەر شەقام و ترافیکەکان بۆ کارکردن و دەرۆزەکردن لە حاڵەتەوە بوە بەدیاردە، چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیانیش دەڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەماهەنگی وەڵامیان نەداوینەتەوە.
بونی مناڵان لەسەر شەقام و ترافیکەکان بۆ کارکردن و دەرۆزەکردن زیادیکردوە، بەجۆرێک لە حاڵەتەوە بوە بەدیاردە.
ژیلوان عادل، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: بەڵێ مناڵانی سەرشەقام زۆربون و ئێمە خۆمان لیژنەمان هەیە بۆ چاودێری و لێكۆڵینەوە لە بارەیانەوە، بەڵام دەمانەوێت لایەنی ئەمنیشمان لەگەڵبێت بەمشێوەیە باشتردەبێت و زیاتر دەتوانین دیاردەكە كەمبكەینەوە.
وتیشی: بەشێكی زۆریان خەڵکی گەرمیان نین و لە دەرەوەی سنورەكەوە دێن.
دەشڵێت: بۆ ئەم مەبەستە داوامان لە ئیدارەی گەرمیان و قایمقامیەت کردوە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوینەتەوە و لە چاوەڕوانییداین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-