رادیۆی دەنگ
دو لە بانکەكانى گه‌رمیان تێكه‌ڵ ده‌كرێن و ده‌كرێن به یه‌ك بانك، به‌ڕێوبه‌رى بانكى خانوبهرى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: بڕیارى وه‌زاره‌تى داراییه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، هه‌ریه‌كه له بانكى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان و بانكى كشتوكاڵیی گەرمیان، کراون به یه‌ك بانك، بەناوی بانكه پسپۆڕییهكانه.
نازم جاسم، بهڕێوبەرى بانكى خانوبه‌ره‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: تێكه‌ڵكردنى هه‌ریه‌ك له‌و بانكانه بڕیارى وه‌زاره‌تى داراییه له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم جێبه‌جێ كراوه به گه‌رمیانیشه‌وه.
وتیشى: ئه‌مرۆش لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌وه دێته سنوره‌كه به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنى ئه‌و بانكانه به فه‌رمى و چۆنیه‌تى راییكردنی مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان.
ئەو دو بانکەی تێکەڵکراون، ماوەیەکە کارەکانیان سست بوە، بەوهۆیەی کارەکانیان پەیوەستە بە پێدانی قەرز و پێشینەی پرۆژەی کشتوکاڵیی و دروستکردنی خان‌و و یەکەی نیشتەجێبون، کە لەدوای دروستبونی قەیرانی داراییەوە پێدانی ئەو قەرز و پێشینانە راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-