رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بەشێکی بەرچاو لە کۆڕنیشەکەی کەلار داڕوخا و زیانی پێگەیشت، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان دەڵێت: بەرپرسیارێتیی کۆمپانیای جێبەجێکارە.
هونەر مەحمود، بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ وتی: کۆمپانیا بەرپرسیارێتی داڕوخانی کۆرنیشەکە لە ئەستۆ دەگرێت، چونکە دیزانی پرۆژەکە خۆیان کردویانە، لە کۆتایشدا پێی چاکدەکرێتەوە و بەشێوازێکی تۆکمە و کۆنترۆڵکراو پێیان دروستدەکرێتەوە.
وتیشی: ئەوەی خۆشحاڵییە، کۆرنیشەکە لەکاتێکدا داڕوخاوە سەردانیکەری لێنەبوە و هیچ حاڵەتێکی دڵتەزێن روینەداوە، ئەگەر نا بۆ کۆرنیشەکە نیگەرانین و دوبارەش دیزانین دەکرێتەوە بە زوترین کات چاکدەکرێتەوە.
دەشڵێت: پێشتر نوسرامان کردوە و ئاگاداری کۆمپانیامان کردوەتەوە لەبارەی ئەوەی خۆیان بەرپرسیارن لەو دیزاینەی کە کۆڕنیشیان لەسەر دروستکردوە، جەختمان کردونەتەوە کە خۆیان بەرپرسیارن لە هەر حاڵەتێک لە روی کوالێتییەوە روبدات.
لەبارەی کەمکردنەوەی زیانەکان ئەگەر زۆنی ۲ و ۳ بەیەکەوە تەواو بکرایەن ئایا بەو شێوەیە دەبو؟
بەپێی وتەی بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان، کۆرنیشەکە بۆیە وایلێهاتوە، چونکە هێشتا لە کاتی جێبەجێکردندایە و لەکاردایە، ئەگەر تەواو بوایە وانەدەبو.
وتیشی: هاوکات جیاوازیی پێدانی مۆڵەت بە زۆنی ۲ و ۳ـی سەر روباری سیروان زۆرە، زۆنی ٢ کە پرۆژەی مارینایە پێشتر دەستیپێکردوە و زۆنی ٣ دواتر دەستیپێکردوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-