رادیۆی دەنگ
تاوەکو ئێستا نەتوانراوە زەوی زیندانیانی سیاسی تۆماربکرێت بە ناو سودمەندبوانەوە، تاپۆی گەرمیانیش دەڵێت: ئەو زەوییە تەنها یەک ژمارەیان هەیە و ئیفراز نەکراوەتە ناو شارەوانی.
ئەکرەم رەزا، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ دەڵێت: ئەو زەوییەی زیندانیانی سیاسی کە زیاترە لە ٦٠٠ دۆنم وەک موڵک هی شارەوانیە و تەنها یەک ژمارەی هەیە و دابەش نەکراوە بۆ سەر ژمارەی زەوییەکان، بەجۆرێک هەر زەویەکی ٢٠٠ مەتری دەبێت ژمارەی خۆی پێبدرێ و ئیفراز بکرێتە ناو شارەوانیەوە.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاری لەسەر دەکەن لەنێوان هونەری ئێمە و شارەوانی بۆ ئەوەی هەر زەوییە و ژمارەی خۆی پێبدرێت.
باسی لەوەشکرد: لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زەوییە شوێنی خزمەتگوزاریشی هەیە وەک باخچە و قوتابخانە و شەقامەکان پێویستە ئەوانەش ژمارەیان پێبدرێت، دوای ئەوە بە نوسراوی فەرمی شارەوانی ئاراستەی ئێمەی دەکات، ئەوکات دەتوانین تۆماری بکەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-