رادیۆی دەنگ
ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار دەستبەکاربو و لە یەکەم لێدوانیشیدا رایدەگەیەنێت کە پلانی باشی بۆ بەرەوپێشبردنی شارەکە هەیە.
سامان رەحیم، ئەمڕۆ بە فەرمی وەکو سەرۆکی شارەوانی کەلار لە جێگەی ئەکرەم ساڵح، دەستبەکاربو.
ناوبراو لەیەکەم لێدوانی دوای دەستبەکاربونی، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: بەرنامەی باشمان هەیە بۆ شاری کەلار، دوای کۆبونەوە لەگەڵ ستافەکەمدا، پلانی پێویست دادەنێین بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکان.
وتیشی: شاری کەلار و دانیشتوانەکەی شایەنی هەمو خزمەتێکن، منیش وەکو رۆڵەیەکی شارەکە دڵنیابن کە کەمتەرخەمی نانوێنم بۆ خزمەتکردنیان.
یەکێک لەو بەرنامە هەنوکەییانە کە سەرۆکی نوێی شارەوانی کەلار ئاماژەی پێدا، دابەشکردنی زەوییە بەسەر فەرمانبەران.
سامان رەحیم، لەوبارەوە وتی: لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەسەر هێڵین و ئەوەی لەتوانای ئێمە وەکو شارەوانی بێت، دەیکەین بۆ ئەوەی بەزوترین کات پرۆسەی دابەشکردنی زەوی جێبەجێ بکرێت.
سامان رەحیم، ماستەری لە زانستی جیۆلۆجییدا هەیە. ماوەیەک وەکو رۆژنامەنوس کاریکردوە و بەڕێوبەری رادیۆی تەوار بوە لە کەلار. دواتر وەکو فەرمانبەر لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار دەستبەکاربوە و چەند بەرپرسیارێتییەکی وەرگرتوە و لە ساڵی (٢٠١٥) بوە بە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتییەکە.
سامان رەحیم لە جێگەی ئەکرەم ساڵح بو بە سەرۆکی شارەوانی کەلار، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نۆڤەمبەری ساڵی پار بە ئەندامی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرا لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی.
- دوایین بابەتەکان
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-
-
هەواڵسەرۆکی سەندیکای کرێکاران لەسەر سکاڵای گواستنەوەی گەرمیان دەستگیردەکرێت
-