رادیۆی دەنگ
بەهۆی کەمبونەوەی کارەباوە پێدانی ئاو لە قەزای کەلار کەمبویەوە، بەڕێوبەری ئاوی کەلار دەڵێت: گرفتەکەمان چارەسەر کرد و بۆ لەمەودوا هەمو رۆژێک ئاو دەدەین بە ماڵان.
بۆ ماوەی چەند رۆژێک پێدانی ئاو لەقەزای کەلار کەمبویەوە، ئەوەش دوای کەمبونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا لە گەرمیان و دابەزینی رێژەی کارەبای سنورەکە بەڕێژەی ٦٥٪ بەهۆی وەستانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بەکاریگەریی دۆخی ئێرانەوە.
سامان رەحیم، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاوی کەلار، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: گرفتی دابەشکردنی ئاومان چارەسەرکردوە، لە ئەمشەوەوە هەمو گەڕەکەکانی کەلار ئاویان پێدەدرێت.
وتیشی: بەشێک لە گەڕەکان پێشتر رۆژ ناڕۆژێک ئاویان هەبوە، ئەو گرفتەشمان چارەسەر کرد و بۆ لەمەودوا هەمو گەڕەکانی کەلار هەمو رۆژێک ئاویان پێدەدرێت.
دەشڵێت: پێدانی ئاو لە کاتژمێر یازدەی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات و گەڕەک بە گەڕەک ئاویان پێدەدرێت تاوەکو کاتی نوێژی بەیانی.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-