رادیۆی دەنگ
وابڕیاربو به‌پێى یاسا ژماره 3ـی ساڵی 2019 گه‌ڕه‌كه بە زیاده‌ڕۆیی دروستکراوەكانى كه‌لار تۆماربكرێن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا تۆمارنه‌كراون، بەڕێوبەری تاپۆى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كاركردن به‌و یاسایه راگیراوه.
ئه‌كره‌م ره‌زا، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تۆماری خانوبەرە "تاپۆ"ـی گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌پێى یاساى ژماره 3ـی ساڵى 2019، وابڕیاربو گه‌ڕه‌كه بە زیاده‌ڕۆیی دروستکراوەکان له‌كه‌لار تۆماربكرێن، بەڵام له ئێستادا كاركردن بەو یاسایه راگیراوه، چونكه یاساکە ماوەیەکی دیارییکراوی هەبو و ئەو ماوەیە ئێستا بەسەرچوە.
ده‌شڵێت: له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه، هه‌ندێك رێكار گیرایەبەر بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەست بەو بوارە، به‌ڵام له ئێستادا كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ش وه‌ستاوه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: له‌ئێستادا یاسایه‌كى به‌ركار نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى پێ تۆماربكرێت و پرۆسەکە بەتەواویی راگیراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-