رادیۆی دەنگ
دوای ئەوەی بڕیاردرا ٢٠٠ هێڵی نوێی ناوخۆیی بدرێت بە شۆفێرانی كەلار، بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی سنورەكە دەڵێت: چاوەڕێی هاتوچۆی گەرمیانین.
ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لیستی ئۆتۆمبێلە بێ هێڵەكانمان ناردوە بۆ بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بۆ بەڕادكردنی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ئەوەی بەپێی دروستییان جیابكرێنەوە.
دەشڵێت: لە دوای گەڕاندنەوەی لیستەكە دەستدەكەین بە كارەكانی دابەشكردنی هێڵە ناوخۆییەکان بەسەریان.
پێشتر سەرۆکی لقی گەرمیانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی دەنگ، رایگەیاند: هێڵە ناوخۆییەکان بۆ ئەو سیتی و ناوچانەیە کە رێژەیەکی زۆری دانیشتوانیان تێدایە، بە تایبەتی گەرەکەکانی (بامۆک، مامۆستایان و لانە سیتی).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان