رادیۆی دەنگ
دوای هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو هۆشداریی دەدات لەوەی هاوڵاتیان نەچنە ناوچە سنورییەکان.
سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگەیاند: سنورەکەمان سنورێکی نێودەوڵەتییە، هاوڵاتیان نابێت لە بارودۆخی ئاساییشدا بچنە نزیکیەوە، ئێستا کە شەڕ لەئارادایە، ئەوا زیاتر دەبێت لەو سنورانە دوربکەونەوە.
دەربارەی ئەو کەسانەی کە جوتیارن و کشتوکاڵیان لەو گوندانەی نزیک بە سنور هەیە، بەڕێوبەری ناحییەی قۆرەتو وتی: ئێستا دەبێت زیاتر وریابن و بە وریاییەوە بڕۆنە ئەو شوێنانە.
بەشێک لە گوندەکانی سنوری ناحییەی قۆرەتو، هاوسنورن لەگەڵ ئێران، هاوکات دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش دەکەوێتە ئەو ناحییەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشوێنی مەیفرۆشانی کەلار دەگوازرێتەوە
-
-
هەواڵهێشتا وەزارەتی کشتوکاڵ رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی زۆنی دوەمی زەوی فەرمانبەرانی کەلار نەداوە
-
-
هەواڵهاوڵاتییەکی رزگاریی: باخچەی ئێمە روخێنراوە کەچی باخچەی ماڵی بەرپرسەکان نەڕوخێنراون
-
-
راپۆرتنهێنییەکانی ژێر روباری سیروان؛ بۆچی تەرمی خنکاوەکان بە ئاسانی نادۆزرێنەوە؟
-
-
هەواڵلیترێک بەنزین لە کەلار ٤۰۰ دینار گرانترە لە دەربەندیخان
-
زۆرترین بینراوەکان