رادیۆی دهنگ
هەریەك لە پۆندەكانی گوندی توكن و گۆمەبەحریی و نهوجول له گهرمیان كاركردن تێێدا بەردەوامە، بەڵام به سستى، بهرَێوبهرێكیش ئاماژه بهوهدهدات كه لهنێوان 5 بۆ 10% كاریان تێداكراوه.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستكرا بە كاركردن لە پۆندی گوندەكانی توكن و گۆمەبەحریی و نەوجول به گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار، ئهمهش بە مەبەستی گلدانەوەی ئاوی باراناو.
موئەیەد ئەحمەد، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاودێریی گەرمیان، لەمبارەیەوە بە رادیۆی دەنگی وت: كارەكانی ئەو پۆندانە بهردەوامە، بەڵام سستە، ئەمەش تەنها هۆكارەكەی بارانبارین و دروستبونی قوڕولیتەیە.
وتیشی: لهگهڵ نهمانى قوڕولیتهدا، بڕیارە دوبارە بەشێوەیەكی خێرا دەستبكرێتەوە بە كاركردن تێیاندا.
ئاماژهى بهوهشدا پۆندی نهوجول نزیكهى 10%ـى كارهكانى تهواو بوه، بهڵام دو پۆندهكهى تر رێژهى كاركردن تێیاندا نزیكهى 5% دهبێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-