رادیۆی دهنگ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار، لە گشتاندنێکی نوێدا کە ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکەی کردوە، کۆمەڵێک بڕیار و ڕێنمایی نوێی بەمەبەستی رێکخستنەوەی پرۆسەی خوێندن دهركردوه، لەوانەش قهدهغهكردنى وتنهوهى وانەی تایبەت لەلایەن مامۆستایانی حکومییەوە.
لە نوسراوهكهدا کە واژوی عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری بهڕێوبهرایهتى پەروەردەی کەلاری لەسەرە، بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی وتنهوهى وانەی تایبەت لهبهرامبهر بڕه پارهیهك لەلایەن مامۆستایانی حکومییەوە لە دەرەوەی ناوەندە حکومییەکان به قوتابیانى ههمان ناوهند.
ئاماژە بەوەشدراوە بەکارهێنانی ناوی ناوەندە حکومییەکان بۆ مەبەستی بازرگانی لەلایەن دامەزراوەی کەرتی تایبەت یان هەر کەسێکی دیکەوە، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، ههروهها پرۆگرام و کتێبەکانی خوێندن مافی وەزارەتی پەروەردەن و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت کورت بکرێنەوە یان دەستکاریی بکرێن.
لە نوسراوهكهدا ئەوە هاتوە کە ئەو مامۆستایانەی پابەندی بڕیارەکە نابن، سەرەتا نوسراوى ئاگادارکردنەوەیان ئاراستە دەکرێت، لە حاڵەتی دووبارەکردنەوەدا روبەڕوی سزای کارگێڕی و یاسایی توند دەبنەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-