رادیۆی دەنگ
بەپێی وتەی کشتوکاڵی گەرمیان، مەترسی وشکەساڵیی لەناوچەکەدا رەویوەتەوە، بەڵام چاوەڕێی مانگی ٣ دەکرێت، ئەگەر بارانبارین تیایدا باش بێت پێشبینی بەرهەمی دانەوێڵەی باش دەكرێت.
ستار عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: ئەم وەرزە بارانی زۆر باش باریوە بەراورد بە وەرزی رابردو.
وتیشی: بەڵام ئەم كەشە گەرمەی ئێستا داهاتوە نیگەرانیكردوین، بەوەی كە ئەگەر بەردەوابێت و لە مانگی داهاتودا (مانگی ئادار) باران نەبارێت، مەترسییەكە تێناپەڕێنین.
باسی لەوەشكرد: چونكە مانگی سێ كاتی گوڵكردنی دانەوێڵەیە و گرنگە باران ببارێت، ئەگەریش مانگەکە شەپۆلی بارانبارینی باشی تێدابێت، ئەوا پێشبینی بەرهەمی باشی دانەوێڵە دەكەین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان