رادیۆی دەنگ
دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لەبارەی دانپێدانانی زانکۆی گرمیانەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رونکردنەوە دەدات.
ئەکرەم ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: دوای سەردانیکردنی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و وەرگرتنی تەواوی دۆسییەی دانپێدانانی زانکۆی گەرمیان، لەگەڵ هاوڕێم دانا ئەسعەد، کۆبونەوەیەکمان ئەنجام دا لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە وەکالەت.
وتیشی: ئەم گرفتە گرفتێکی سیاسی نییە، بەڵکو گرفتی ۱٨ هەزار دەرچوی زانکۆی گەرمیانە، کە بڕوانامەکانیان ناخوێنرێتەوە لە هیچ دامودەزگایەکی عێراق.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەکرد وەزیری خوێندنی باڵای عێراق جارێکی دیکە سەیری دۆسییەکەی کردەوە و پێی وتوین کاری لەسەر دەکەینەوە.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق وردەکاری بابەتەکەی زانیوە و پێیوتون تاوتوێی ئەوە دەکەن کە ئایا ئەو سێ کۆلێژەی زانکۆی خانەقین بکرێت بە زانکۆیەکی سەربەخۆ یان هەر بەم شێوەی ئێستا دان بەهەمو کۆلێژەکانیدا بنێرێت.
وتیشی: هەموویان کاری لەسەر دەکرێت، تاوەکو داهاتوی دۆسییەی دەرچوەکانی زانکۆی گەرمیان بۆ دامەزراندن لە وەزارەتەکانی عێراق رون بێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-