رادیۆی دەنگ
بۆ مانگی رەمەزان جگە لە ٤ جۆر شەربەت، فرۆشتنی شەربەتە رەنگدارەکانی دیکە قەدەغە کراوە، بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیانیش دەڵێت: هەركەسێك پابەند نەبێت سزادەدرێت.
تۆفیق محەمەد، لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: جگە لە شەربەتەكانی (هەنار، پرتەقاڵ، قەیسی و مێوژ) هەمو جۆرە شەربەتێكی تر كە رەنگدارن و كەس نازانێت لە چی دروستكراون، قەدەغەیە.
جەختیشیکردەوە لەوەی "ئەو شەربەتەکانی دیکە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن".
لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی، ئاماژەی بەوەشدا بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە، دو لیژنەی تایبەتیان هەیە و وەکخۆی وتی: بەبەردەوامی چاودێریی دوكان و بازاڕەكان دەكەین و هەر كەسێك پابەند نەبێت و ئەو جۆرە شەربەتانە بفرۆشێت، سزا دەدرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-
زۆرترین بینراوەکان