رادیۆی دەنگ
دوای ئه‌وه‌ى خاوه‌ن نه‌مامگه‌یه‌ك له قه‌زاى رزگاریی رایگه‌یاند دواى 8 ساڵ لەکارکردن نەمامگەی بەهۆی سکاڵایەکەوە داخراوە، شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش رونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌ۆكى شاره‌وانى قه‌زاى رزگاریی بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: لیژنه‌یه‌كى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى سلێمانى سه‌ردانى كردین له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیه‌ك لەبارەی ئەوەی نه‌مامگه‌ى رزگاریی نایاساییە و ده‌بێت دایبخه‌ین.
وتیشى: له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌مامگه‌یه به خۆبه‌خشانه و بۆماوه‌ى 8 ساڵه به‌بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌ت به رزگاریی ده‌كات و هه‌مو رێژه سه‌وزاییه‌كانى قه‌زاكه له نێوچاوانى ئه‌وه‌وه‌یه.
ده‌شڵێت: ئه‌و نه‌مامگه‌یه له‌سه‌ر شه‌قامه و شوێنێكى داگیرنهكردوه تاوه‌كو بڵێن زه‌وى داگیركردوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نها به‌مه‌به‌ست كراوه و ناشزانین هۆكاره‌كه‌ى چیه، بۆیه چه‌ند رۆژێكه ده‌ست به لابردنى ئه‌و نه‌مامگه‌یه كراوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوه‌كو دۆخه‌که به‌مشێوه‌یه بێت، ناتوانین شوێنێكى دیکەی بۆ دابین بكه‌ین.
پێرێ یاسین حەمەئەمین، خاوەنی نەمامگەی رزگاریی، بە رادیۆی دەنگ وت: دوای هەشت ساڵ نەمامگەکەم داخستوە، چونکە بەوتەی خۆیان دەستەی نەزاهە فەرمانی کردوە دابخرێت، لەکاتێکدا هیچ هەڵەیەک شک نابەین کە کردبێتمان و هیچ لایەنێکی پەیوەندیداریش هۆکاری داخستنەکەیمان پێ ناڵێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-