رادیۆی دەنگ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان رێكارێكى گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى روداوه‌كانى ماتۆرسكیل، ئه‌ویش به داتاكردنى ئه‌و ماتۆرسكیلانهى كارى دلیڤه‌رى ده‌كه‌ن له خواردنگه‌كاندا.
سامان عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: له‌ئێستادا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن تیمێكمانهوه سه‌ردانى شوێنكاره‌كان و خواردنگه‌كان ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستى داتاكردنى ئه‌و ماتۆڕسكیلانهى كه كارى دیلیڤه‌رى ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستاش وه‌ك ئامارێكى سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 300 ماتۆرسكیل له گه‌رمیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: داوامانكردوه ئه‌و ماتۆڕسکیلانهى كارى دیلیڤه‌رى ده‌كه‌ن سه‌به‌ته‌ى هه‌ڵگرتنى خواردنه‌كانیان ژماره مۆبایل و ناوى خواردنگهكهى له‌سه‌ر بێت.
وتیشى: به‌پێى وته‌ى كارمه‌ندانمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، زۆرینه‌ى سه‌رپێچیه‌كان ئەو ماتۆڕسكیلانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، بۆیە بڕیارماندا بۆ رێگرتن لەم حاڵەتە، ئەم رێکارە بگرینەبەر.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: ئامانجمان ئه‌وه‌یه روداوه‌كانى ماتۆڕسكیل و سەرپێچییەکانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه، هاوكات بتوانین ده‌ستمان به‌و كه‌سانه بگات كه سه‌رپێچیی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خودی خۆى و خواردنگه‌كه‌ش لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ئه‌نجام بده‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبەرپرسێک: بەدەمەوەنەهاتنی جوتیاران هۆکارێکی خاویی کارەکانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی کەلارە
-
-
هەواڵتۆمەتباری تەقەکردن لە ئەحمەدی حاجی فاتم پێش دەستگیرکردنی سەردانی لقی پارتی کردوە
-
-
هەواڵپۆلیسی گەرمیان لەبارەی روداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵپێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ گەرم بێت و پلەکانی گەرما بگەنە ٥٣ پلە
-
-
هەواڵبەرپرسێک: ئەمساڵ پرسی وەرگرتنی گەنم بۆ جوتیارانی گەرمیان دەبێتە کێشە
-