رادیۆی دەنگ
لە بازاڕی قەزای کەلاردا دراوی جۆری ۲٥۰ دیناریی کەمبوەتەوە، خاوەن نوسینگەیەکی دراویش دەڵێت: ئەم حاڵەتە گرفتی دانەوەی باقی بۆ خاوەنكارەكان دروستكردوە.
حسێن غەیدان، خاوەنی نوسینگەی کۆڕەوی گەرمیان بۆ دراو لە كەلار، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: دراوی ٢٥٠ دیناریی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە لە بازاڕدا.
وتیشی: كەمبونەوەی ئەم دراوە گرفتی بۆ سەەجەم ئەو خاوەنكارانە دروستكردوە کە مامەڵەکانیان کەمە، چونكە ناتوانن باقی بدەنەوە.
وتیشی: هۆكاری کەمی ئەو جۆرە دراوە، ئەوەیە کە لە كاتی ناردنی موچەدا عێراق دراوی ٢٥٠ دیناری كەم دەنێرێت و بانكەكانیش داوای ناكەن، ئەمەش وایکردوە رێژەی لە بازاڕدا زۆر کەم ببێتەوە و سەرەنجام گرفت بۆ خاوەنكارەكان دروستبکات.
دراوی ٢٥٠ دیناریی، بچوکترین جۆری دراوە لە بازاڕەکانی لەعێراقدا، ئەگەرچی دراوی ٥٠ دیناریش هەیە، بەڵام بەهۆی کەمی نرخەکەیەوە لە بازاڕدا مامەڵەی پێوەناکرێت، هەربۆیە ٢٥٠ دیناریی وەکو بچوکترین جۆری دراوی عێراقی لەبازاڕدا جێی گرتوەتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵکشتوکاڵی گەرمیان: دژ بە هاتنی تەماتەی قاچاغ رێکاری یاسایی دەگرینەبەر
-
-
راپۆرتبە نوسینی کتێب و کردنەوەی خول، رۆژان رێگەی کار بۆ دەیان کچ دەکاتەوە
-
-
هەواڵنرخی بانزین لە گەرمیان بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵسەرەڕای دابەشکردنی ٤٠٠ خان بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات لەناو رزگاریی بەردەوامە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: بەهۆی سەرپێچییەوە چەندین نۆڕینگە و دەرمانخانە داخراون
-