رادیۆی دەنگ
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە کفری تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردوە، شارەوانی قەزاکەش دەڵێت: لە وردبینییکردنی ناوەکانین.
عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانی کفری، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێنەکردوە، هۆکارەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرقاڵی وردبینیکردنی ئەو ناوانەین کە گەڕاونەتەوە.
وتیشی: زیاتر لە 3 هەزار ناو گەڕاونەتەوە و زۆرینەیان کێشەیان هەیە لە زانیارییە کەسییەکان، بۆیە ئێستا سەرقاڵی رێککردنەوەی ئەو بابەتەین.
هێمای بۆ ئەوەشکرد: زەوی تەرخانکراوە بۆ ئەو بابەتە و بەشێکیشی نەخشەی بۆ کراوە، بەشەکەی تریشی قەرەبوی جوتیاری تێکەوتوە و پێویستە قەرەبو بکرێنەوە، ئەوکات دەست بە رێکارەکان دەکرێت بۆ ئەو بەشەکەی تر.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵنەخۆشخانەی کەلار ٤٠٪ـی دەرمانی تێدا ماوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی بواری خانوبەرە: با فەرمانبەرانی گەرمیان زەوییەکانیان هەرزانفرۆش نەکەن
-
-
راپۆرتد. رەشا؛ تاکە ژنە راگرێک لە زانکۆی گەرمیان
-
-
هەواڵشارەوانی کفری لەبارەی زەوی ناوچەی "قەسابخانەکە": هیچ کێشەیەکی نییە
-
-
هەواڵدەستدەکرێت بە فراوانکردنی رێڕەوی روباری سیروان
-
زۆرترین بینراوەکان