رادیۆی دەنگ
ئیدارەی گەرمیان دەڵێت بەشێک لەو جلوبەرگانەی کە بۆ رۆژئاوا کۆکرانەوە، نەبرابون و دراون بە هاوڵاتیانی تر، بەوهۆیەی کۆن بون و رێگە نەدراوە لە مەرزەوە ببرێن.
بێستون ژاڵەیی، سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ رۆژئاڤا لە ئیدارەی گەرمیان کە لە چەند هەفتەی رابردودا ئەنجامدرا، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: پێداویستیەکان و جلوبەرگەکان لە رێگەی لیژنەوە پۆلێنکران کە نێردران بۆ رۆژئاڤا.
وتیشی: لەو جلانەی کە هاتبو بۆمان، بەشێکی کە خۆی لە ١٢٠ شلیف دەبینیەوە، زۆر کۆنبون و بەکەڵکی بەکارهاتن نەدەهاتن و رێگەش بە بردنیان نەدەدرا.
دەشڵێت: بۆیە گلماندانەوە لەنێو هۆڵەکەدا، بۆ پاککردنەوەی هۆڵەکەش کۆمەڵێک ژنمان بانگکرد بەشێک لەو جلانە هەندێک لە ژنەکان بردونی بۆ خۆیان، بەشێکیشی تاوەکو ئێستا لە نێو هۆڵەکە ماوەتەوە.
رۆژی ٢٥ـی مانگی رابردو ئیدارەی گەرمیان هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ رۆژئاڤا دەستپێکرد و لەمیانەیدا توانرا ١٨ بارهەڵگر دەرمان و پێداویستی و خۆراک و جلوبەرگ، لەگەڵ ٢٠٢ ملیۆن دینار و ١٥ هەزار دۆلار کۆبکرێتەوە و پێرێ گەیەنران بە رۆژئاڤای کوردستان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-