رادیۆی دەنگ
دوای ٨ ساڵ لەکارکردن بڕیارە نەمامگەی رزگاریی بەهۆی سکاڵایەکەوە دابخرێت، خاوەنی نەمامگەکەش دەڵێت: هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هۆکاری داخستنەکەمان پێناڵێت.
یاسین حەمەئەمین، خاوەنی نەمامگەی رزگاریی، بۆ رادیۆی دەنگ وتی: هەشت ساڵ پێش ئێستا بەڵێننامەمان لە شارەوانی پڕکردوەتەوە کە ئەم نەمامگەیە دەکەینەوە و هەرکاتێک پێویستیان بە زەوییەکە بێت چۆڵی ئەکەین، ئەوا ٨ ساڵە ئێمە بە بەردەوامی خزمەت بە سنوری گەرمیان دەکەین بێ جیاوازیی و بێبەرامبەر.
دەشڵێت: بەڵام ئێستا لە دەستەی نەزاهەی سلێمانییەوە سەردانیان کردوین کە دەبێت نەمامگەکە دابخەین، چونکە سکاڵایان لەسەر تۆمارکردوین، لەکاتێکدا هیچ هەڵەیەک شک نابەین کە کردبێتمان و هیچ لایەنێکی پەیوەندیداریش هۆکاری داخستنەکەیمان پێ ناڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا پێمانوایە ئەمە بەشەخسی کراوە و چەند کەسێک کێشەیان لەگەڵ کارەکانمان هەیە، بۆیە بەو جۆرە گەورەکراوە و سکاڵا تۆمارکراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-