رادیۆی دەنگ
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دیاریكردنى یه‌كه‌م و دوه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاستى خوێندكار دیارى ده‌كات، ئه‌و بهڕێوبهرایهتیهش ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئه‌رسه‌لان په‌رۆش، به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: به‌هیچ جۆرێك ئاستى یه‌كه‌م و دوه‌م له ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گشتییه‌وه دیاریینهكراوه و كاریشى له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ى هه‌بوه رێزلێنان و خه‌ڵات دراوه به هه‌ندێك خوێندكارى نمونه‌یی له هه‌مو روهكانى وه‌ك زیره‌كى، پاكوخاوێنى، رێزگرتن له مامۆستا و یەکپۆشی.
وتیشی: ئه‌وه نه‌بوه ئاستى زیره‌كى به‌ته‌نها دیاریی بكرێت و یه‌كه‌م و دوه‌م له ئاستى ناوه‌نده‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
-
هەواڵكەمبونەوەی پارەی وردە کێشەی لە بازاڕدا دروستکردوە
-
-
هەواڵکارکردن لەو قوتابخانەیە دەستپێدەکاتەوە کە ١٢ ساڵە کارەکانی راگیراوە
-
-
هەواڵدواین زانیاریی لەسەر کردنەوەی ناوەندی تۆمارکردنی کارتی نیشتمانی لە گەرمیان
-
-
هەواڵدۆسییەی نەخۆشخانە ١٠٠ قەرەوێڵەییەکەی کەلار لەجێی خۆی ماوەتەوە
-