رادیۆی دەنگ
بۆ جارێكى تر پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی به‌رلوت كاركردن تێیدا دهستیپێكردوهتهوه، بەڕێوبەری گه‌شتوگوزارى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: كاره‌كانى به سستى ده‌ڕوات.
هێرش فه‌یزوڵڵا، به‌رێوبه‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: پرۆژه‌ى گه‌شتیاریی به‌رلوت له‌سه‌ر بودجه‌ى پترۆدۆلار بو، %60ـی كاره‌كانى ته‌واو ببو، بەڵام له‌ساڵى 2014ـدا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه كاره‌كانى راگیرا.
ده‌شڵێت: دواى ئه‌وه پرۆژه‌كه بودجهكهیمان گۆڕى بۆ زیادكردنى ئاشكرا، ئێستا بۆ كه‌سێك ده‌رچوه و هه‌مو رێكاره ئیداریی و یاساییه‌كانى بڕیوه و كاركردن تێیدا ده‌ستى پێكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌سستى ده‌ڕوات.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێوەیەک دراوە بە بەڵێندەرەکە کە خۆى چۆن ته‌واوى ده‌كات و كارى تێدا ده‌كات ئه‌وه لاى خۆیه‌تى، بەڵام دەبێت ساڵانه پاره بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: گوژهى بودجه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه خۆى له 1 ملیار و نزیكه‌ى 200 ملیۆن دیناردا دەبینێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-
-
هەواڵهاتنی گەشتیار دۆخی ئۆتێلەکانی کەلاری بوژاندوەتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی تەندروستی گەرمیان: پرۆسەی داخستنی دەرمانخانەکان بەردەوامی دەبێت
-
-
هەواڵلەبارەی دانانی ترافیک لایتی نوێوە هاتوچۆی گەرمیان رونکردنەوە دەدات
-
-
هەواڵبە ئۆنلاینکردنی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان ناڕەزایەتی لە زانکۆی گەرمیان دروستدەکات
-